سیاسەتی پاراستنی نهێنی

ڕێکەوتی کاریگەر: ٩ی تەمموزی ٢٠٢٦

ئەم سیاسەتە ڕوون دەکاتەوە کە ئەزنیف چ جۆرە زانیارییەک کۆدەکاتەوە, بۆچی کۆی دەکاتەوە، چۆن بەکاری دەهێنێت، لە کوێ هەڵی دەگرێت و چۆن دەپارێزرێت. بە بەکارهێنانی ئەم ئەپە، بەکارهێنەر ئەم سیاسەتە دەخوێنێتەوە و پەسەندی دەکات.

زانیارییەکانی کە کۆدەکڕینەوە

• کاتێک هەژمار دروست دەکەیت یان دەچیتە ژوورەوە، ئەزنیف دەتوانێت ناوی بەکارهێنەر، ئیمەیڵ، ناسنامەی یاریزان، ئاست، خاڵ، زانیاریی بنەڕەتی ئامێر و وەشانی ئەپ هەڵبگرێت.

• هەروەها ئامار و ئەنجامی یاری، مێژووی یاری، بردنەوە، دۆڕان، خاڵ و هەندێک زانیاریی پەیوەندیدار بە یاری هەڵدەگیرێن بۆ باشترکردنی ئەزموونی یاری و کارکردنی ئەپ.

• ئێمە وشەی نهێنی بە شێوەی ڕاستەوخۆ هەڵناگرین و دەپارێزرێت بە شێوازێکی پارێزراو.

ڕیزبەندی گشتی

• ئەزنیف ڕیزبەندی گشتی هەیە بۆ ئەوەی یاریزانان بتوانن پلە و ئەنجامی یەکتری ببینن و پێشبڕکێیەکی خۆشتر ئەزموون بکەن.

• ئەگەر بەشداری لە ڕیزبەندی گشتی بکەیت، ناوی بەکارهێنەر، پلە، خاڵ، باڵانسی ئەزنیف و باڵانسی گەوهەر لە ڕیزبەندی گشتی نیشان دەدرێن.

• ئەم زانیارییانە تەنها بۆ کارکردنی ڕیزبەندی، پێشبڕکێ و باشترکردنی ئەزموونی یاری بەکاردێن.

ئەزنیف و گەوهەر

• ئەزنیف و گەوهەر دراوی مەجازی ناو یارین کە لە ڕێگەی یاری کردن، بردنەوە، پاداشت و چالاکییەکانی ناو ئەپ بەدەست دێن.

• لە وەشانی ئێستای ئەپدا، ئەزنیف و گەوهەر بە پارەی ڕاستەقینە ناکڕدرێن.

• ئەزنیف و گەوهەر تەنها لە ناو ئەپ بەکاردێن و ناتوانرێن بگۆڕدرێن بۆ پارە، کارتی دیاری، کاڵای فیزیکی یان هیچ شتێکی دەرەوەی یاری. ئەمانە هیچ بەهایەکی نەقدیان نییە.

هاوڕێکان و گواستنەوە

• ئەگەر بەشی هاوڕێکان بەکاربهێنیت، لیستی هاوڕێکان، داواکارییەکان، بانگهێشتی یاری و دۆخی ئامادەبوونیان بۆ کارکردنی ئەم بەشە لەسەر سێرڤەر هەڵدەگیرێن.

• گواستنەوەی ئەزنیف تەنها لە نێوان هاوڕێی پەسەندکراو ئەنجام دەدرێت. بۆ پاراستنی باڵانس و ڕێگریکردن لە فێڵ، زانیارییەکانی وەک نێرەر، وەرگر، بڕی گواستنەوە، کات و دۆخی مامەڵە هەڵدەگیرێن.

مێژووی یاری و یاریی دادپەروەرانە

• ئەنجامی یاری، خاڵ، بردنەوە، دۆڕان، پاداشت و کردارەکانی یاری هەڵدەگیرێن بۆ نیشاندانی پرۆفایل، ڕیزبەندی گشتی، هاوتاکردنی یاریزانان و پاداشتدان.

• هەندێک زانیاری بۆ ڕێگریکردن لە فێڵ، بەکارهێنانی خراپ و پاراستنی یاریی دادپەروەرانە بەکاردێت.

ئەم سیاسەتە دەتوانێت لە داهاتوودا بە پێی پێویست نوێ بکرێتەوە.